توركیا هێرشی سه‌ر بنكه‌ی لۆجستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له سوودان ئێدانه كرد
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هێرشی سه‌ر بنکه‌ی لۆجستی هێزی ئاسایشی کاتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UNISFA) له ناوچه‌ی ئابێیی سوودان ئیدانه كرد.
سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی له سوودان كرایه سه‌ر بنکه‌ی لۆجستی هێزی ئاسایشی کاتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه: "هێرش کردنه سه‌ر بنکه‌ی لۆجستی هێزی ئاسایشی کاتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UNISFA) له ئابێیی، که ده‌که‌وێته کهدوگلی پایته‌ختی ویلایه‌تی کوردوفانی باشووری سوودان ئیدانه ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا داوای لێخۆشبوو‌ن له خودا بۆ ئه‌و کارمه‌ندی ئاشتیپارێزه به‌نگلادیشه کراوه که له‌و هێرشه ناپاكهدا گیانی له‌ده‌ستدا، شیفای به‌په‌له‌ش بۆ بریندارەکان خوازراوه.
له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی یه‌كێتیی و سه‌روه‌ریی خاکی سوودان کراوه‌ته‌وه و، پشتیوانی به‌هێز بۆ هه‌وڵه‌کانی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ ململانێ به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌و وڵاته دووپات کراوه‌ته‌وە.
