له ١٥ی كانوونی دووه‌مدا، له له‌نده‌ن پێشانگای "پۆسته‌ره‌كان بۆ دار زه‌یتوونه‌كه‌ی تاراوگه" ده‌كرێته‌وه
پێشانگای "پۆسته‌ره‌كان بۆ دار زه‌یتوونه‌كه‌ی تاراوگه" كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند یوسف ئایگه‌چ-ه‌وه ئاماده‌كراوه، به هاوبه‌شی گه‌له‌ریی P21 و ساكا سانات، له له‌نده‌ن به هونه‌ردۆستان شاد ده‌كرێت.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
پێشانگای "پۆسته‌ره‌كان بۆ دار زه‌یتوونه‌كه‌ی تاراوگه" كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند یوسف ئایگه‌چ-ه‌وه ئاماده‌كراوه، به هاوبه‌شی گه‌له‌ریی P21 و ساكا سانات، له له‌نده‌ن به هونه‌ردۆستان شاد ده‌كرێت.
پێشانگاكه كه سه‌مه‌د كاراگۆز كاری ڕێكخستنی هونه‌ری بۆ ده‌كات، له گه‌له‌ریی P21 كه ناوه‌نده‌كه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه، له ڕۆژانی ١٥ تا ٣٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٦ كراوه ده‌بێت.

پێشانگاكه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و وێرانكارییانه‌ی له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، كه له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ه‌وه تا ئێستا درێژه‌یان هه‌یه دروست بوون و، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤدا كه وه‌ك "سرووشتی جینۆساید" داده‌نرێن، ته‌وه‌ری پاراستنی یادگاری و شایه‌تیدان ده‌كاته چه‌قی بابه‌ت.
زۆرێک لە بەرهەمەکانی ئایگه‌چ لە پێشانگاکەدا هه‌ڵگری ئاسەواری بەیتەکانی مەحموود دەروێش، كه به شاعیری نەتەوەیی فەڵەستین ناسراوه، هەروەها پێشانگاکە جەخت لەسەر ئەو ڕۆڵە دەکاتەوە کە هونەر وەک فەزای ئەخلاقی دەیگێڕێت بۆ بینینی ئەو کارەساتە مرۆییەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە دوای ساڵی ٢٠٢٣ەوە دروست بووە.

