Zana Natık Kerem
13 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2019
خەرتووم ــ AA
سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری سوودان، سەڵاح قوش دەستیلەکارکێشایەوە.
راگەیەندرا کە سەرۆکی ئەنجوومەنی راگوزەری سەربازیی سوودان، جەنەراڵ عەبدولفەتاح بورھان دەستلەکارکێشانەوەکەی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری و ئاسایشی وڵاتەکەی، سەڵاح قوش-ی پەسەندکردووە.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی راگوزەری سەربازیی سوودان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە کە دوێنێ ھەینی سەرۆکی ھەواڵگری و ئاسایشی ئەو وڵاتە، سەڵاح قوش بە نووسراوێک دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەشکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرۆکی ئەنجوومەنی راگوزەری سەربازیی سوودان، جەنەراڵ عەبدولفەتاح بورھان دەستلەکارکێشانەوەکەی سەڵاح قوش-ی پەسەندکردووە.
دوای ئەوەی سوپای سوودان دەستی بەسەر حکوومەتی ئەو وڵاتەدا گرت، وەزیری بەرگری سوودان، عەوەز بن عۆف وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی راگوزەری سەربازیی سوێندی یاسایی خوارد، بەڵام ٢٤ کاتژمێر بەسەر سوێندخواردنەکەیدا تێنەپەڕی و دەستی لەکارکێشایەوە.
دوێنێ ھەینی جەنەراڵ عەبدولفەتاح بورھان وەک سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی راگوزەری سوودان، سوێندی یاسایی خوارد.