جيهان

میدیای ئەمریکا: "دۆناڵد ترەمپ لە ئەنجامدانی ھێرشێکی گەورە بۆ سەر ئێران نزیکبووەتەوە "

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە کە ئەگەری ھەیە، ئەمریکا و ئیسرائیل بە ھاوبەشی ھێرش بکەنە سەر ئێران.

Bekir Aydoğan, Mahmut Nabi  | 19.02.2026 - نوێکردنەوە : 19.02.2026
میدیای ئەمریکا: "دۆناڵد ترەمپ لە ئەنجامدانی ھێرشێکی گەورە بۆ سەر ئێران نزیکبووەتەوە "

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە کە ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ئەنجامدانی ھێرشێکی گەورە بۆ سەر ئێران نزیکبووەتەوە و ئەگەری ھەیە ھێرشەکە بۆ چەند ھەفتەیەک بەردەوام بێت.

ماڵپەڕی ھەواڵیی " Axios" ئەمریکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمریکا لە شەڕێکی گەورە لەگەڵ ئێران زۆر نزیکبووەتەوە، لەوەی زۆربەی ئەمریکییەکان چاوەڕوانی دەکەن و ئەگەری ھەیە بەم زووانە دەست بە ئەنجامدانی ھێرشەکە بکریت.

ڕاشیگەیاندووە،‌ ھێرشەکە بەشێوەیەک گەورە فراوانتر دەبێت کە ئەگەری ھەیە بۆ چەند ھەفتەیەک بەردەوام بێت.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە ئەگەری ھەیە، ھێرشەکەی سەر ئێران بە ھاوبەشی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ئەنجام بدرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın