06 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
حه‌سه‌كه - AA
رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌هۆی دروستبوونی گرژی له‌گه‌ڵیدا ماوه‌ی سێ رۆژه ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د'ی له شارۆچكه‌ی قامشلی گه‌مارۆ دراوه.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانه‌وه زانیوویه‌تی گرژییه‌كانی نێوان یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و هێزه‌كانی رژێم كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستی پێكردووه، له سێی ئه‌م مانگه جارێكی دیكه ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندووه.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ماوه‌یه‌كه گوشاری له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا راده‌ستی هێزه‌كانی رژێم بكات، سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی رژێمی ئه‌سه‌دی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه یه‌كێكیان پله‌داره. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌یشدا هێزه ئه‌منییه‌كانی رژێم ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد.
ماوه‌ی سێ رۆژه رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به پشتیوانی نیشانشكێنه‌كان ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی رژێمیان كه به "چوارگۆشه‌ی ئه‌منی" ناسراوه له قامشلی گه‌مارۆ داوه.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی پێشووی رووسیا بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.