Mohamad Misto,Eşref Musa
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
قامشلی – AA
هاوسۆزانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه رێگه‌یان له هه‌وڵێكی رووسیا گرت بۆ دروستكردنی خاڵی سه‌ربازیی له شاری قامیشلۆ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
له میانی به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتیدا له ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ توركیا و رووسیا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه له كاتژمێر ١٢:٠٠ی رێكه‌وتی ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌مدا پۆلیسی سه‌ربازیی رووسیا و هێزی سنوورپارێزیی سووریا له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتی، چه‌كداران و چه‌كه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بۆ ٣٠ كیلۆمه‌تر له دووری سنووری توركیا و سووریا دوور بخه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه دوێنێ رووسیا ویستوویه‌تی له گوندی عه‌ین دیوار رۆژهه‌ڵاتی شاری قامیشلۆ و یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی پلان بۆ ئه‌وه داده‌ندرێت ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانیی توركیا و رووسیای لێ به‌ڕێوه‌بچێت، خاڵی سه‌ربازیی دروست بكات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئامێری كاركردن، زرێپۆش و چه‌ند پارچه‌یه‌كی تۆپهاوێژی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه.
به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له هاوسۆزانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه رێگه‌یان له‌و هه‌وڵه‌ی رووسیا گرت بۆ دروستكردنی خاڵی سه‌ربازیی.
سه‌ربازانی رووسیا له‌ژێر گوشاردا ناچاربوون ئێواره‌ی دوێنێ بگه‌ڕێنه‌وه قامیشلۆ.
- ململانێی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات به‌رده‌وامه
رووسیا مانگی حوزه‌یران هه‌وڵیدا له گوندی قه‌سر دیب رۆژهەڵاتیی قامیشلۆ خاڵی سه‌ربازیی دروست بكات.
به‌ڵام سه‌بازانی رووسیا له‌ژێر گوشاری هێزه‌كانی ئه‌مریكادا وازیان له دروستكردنی خاڵه سه‌ربازییه‌كه هێنا.
دواتر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و گونده ده‌ورییه‌ی ئه‌نجامدا.
- ململانێی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا له قامیشلۆ
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه سه‌ربازانی ئه‌مریكا چه‌ندین جار ویستوویانه بچنه كێڵگه‌ی نه‌وتی رومه‌یلان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی قامیشلۆ، به‌ڵام سه‌ربازانی رووسیا به ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه رێگه‌یان لێگرتن و بوونه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه.
له سه‌ره‌تای مانگی ئایاریش كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ربازانی رووسیا هه‌وڵیاندا بچنه ناو شارۆچكه‌ی قامیشلۆ كه له‌ژێر کۆنترۆڵی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه دایه، سه‌ربازانی ئه‌مریكا رێگه‌یان لێگرتن و ئه‌وانیش ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه رومه‌یلان.