Mustafa Melih Ahıshalı
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
لە قەزای پارسئاباد سەربە سنووری کارگێڕی پارێزگای ئەردەبیل سەر سنووری ئێران-ئازەربایجان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەوتەخوارەوە.
لەو بارەیەوە جێگری پارێزگاری ئەردەبیل، بەهروز نەدایی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئیرنا ئەوەی ئاشکرا کرد کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە گوندی ئوزون تەپە عالییە سەر بە قەزای پارسئاباد کەوتووەتە خوار.
بەهرۆز نەدایی باسی لەوەش کرد کە لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن بزانن فڕۆکەکە هی چ وڵاتێکە و چۆن کەوتووەتە خوارەوە.