Said İbicioğlu
06 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2022
ئه‌نبار – AA
سوپای عێراق رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان خستووه‌ته خواره‌وه كه له بنكه‌ی سه‌ربازیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له پارێزگای ئه‌نبار كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای عێراق، نزیك بووه‌ته‌وه.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سه‌ربه نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكهوانیی نه‌ناسراویان ده‌ستنیشان كردووه كه له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق نزیك بووه‌ته‌وه.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له رێگای سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانییه‌وه، فڕۆكه بێفڕۆكهوانهکە تێكشكێندراوه كه له‌و بنكه سه‌ربازییه نزیك بووه‌ته‌وه كه راوێژكارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان تیایدا جێگیرکراون.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشەممە، پێنج مووشه‌ك ره‌وانه‌ی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د كران، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له‌و هێرشه‌دا به‌كارهێندران نزیكه‌ی دوو كیلۆمه‌تر دوور له بنكه‌كه كه‌وتنه خواره‌وه.