Sarmand Hameed
06 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، سوپا بەهەموو پێکهاتەکانییەوە دەستەبەرییە بۆ عێراقێکی سەربەرزی سەربەخۆ.
مستەفا کازمی بەبۆنەی شەشی کانوونی دووەم و تێپەڕبوونی ١٠١ ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسیوویەتی "لە جەژنی ١٠١ هەمیدا دەست لەسەر سنگ بۆ سوپای قارەمان دەوەستین، سڵاو لە هەموو ئەو مەچەکانەی بۆ بەرگرییکردن لە عێراق جەنگاون، بۆ ئەو چاوانەی ئێشکیان گرتووە بۆ پاراستنی سنوورەکەی".
مستەفا کازمی جەختی لەوەشکردووەتەوە سوپای وڵاتەکەی بەهەموو پێکهاتەکانییەوە دەستەبەرییە بۆ عێراقێکی سەربەرزی سەربەخۆ و رایگەیاندووە "بە ئێوەوە بەسەر تیرۆردا سەرکەوتین و ناسنامەی عێراقیمان پاراست".
سەرۆکوەزیرانی عێڕاق لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیوویەتی "خۆشەویستی گەلتان پیرۆز بێت و سەربەرزی بۆ ئەو شەهیدانەی لە پێناو نیشتماندا شەهیدبوون".