Sarmand Hameed
07 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، مستەفا کازمی کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجامداوە.
مەسرور بارزانی لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنی بۆ کازمی خواستووە لە ئەرکی تازەیدا و رایگەیاندووە "عێراق و هه‌رێمی كوردستان به كاتێكی هه‌ستیار تێپه‌ڕده‌بن و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی هاوبه‌ش ده‌بینه‌وه، هیوادارم بتوانین له نزیكه‌وه به یه‌كه‌وه كار بكه‌ین".