Islam Doğru
07 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2020
واشنتۆن - AA
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له ئەمريكا، دوو هەزار و ٤٨٣ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ ٧٤ هه‌زار و ٨١٧ به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمريكا كە لە ريزبەندى يەكەمدايە لەسەر ئاستى جيهان لەڕووى ژمارەكانى تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی قوربانییان روو لە هەڵكشان دەكات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆی جۆنز هۆپكینزهوه بڵاوكراونه‌ته‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٤ هه‌زار و ٩٠٤ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و كۆی گشتیی تووشبووان بۆ مليۆنێك و ٢٦٣ هه‌زار و ٧٠٥ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، دوو هه‌زار و ٤٨٣ كه‌س زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته ٧٤ هه‌زار و ٨١٧ كه‌س.
له‌ڕووی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه لە دوای ئەمريكا، هه‌ریەک له ئیسپانیا به ٢٥٦ هه‌زار و ٨٥٥ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا به ٢١٤ هه‌زار و ٤٥٧ حاڵه‌ت و بەريتانيا به ٢٠١ هه‌زار و ١٠١ حاڵه‌ت دێن.
تا ئێستا له ئه‌مریكا لە سەرووى هەشت ملیۆن كه‌س پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان بۆ ئه‌نجامدراوه و ژماره‌ی ئه‌و تووشووانهشی كه چاكبوونه‌ته‌وه گەيشتە ٢١٣ هەزار و ١٠٩ كەس.
- نيويۆرک بووەتە چەقى پەتاكە لە ئەمريكا
لەسەر ئاستى ئەمريكاش ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣٣ هەزار و ٤٩١ حاڵەتى تووشبوون و ٢٥ هەزار و ٩٥٦ گيانلەدەستدان لە سەرووى هەموو ويلايەتەكان دێت لەڕووى كاريگەريى ڤايرۆسى كۆرۆناوە.
له‌دوای نيويۆركيش هه‌ریه‌ک له نیوجێرسی به ١٣٣ هه‌زار و ٥٩ حاڵه‌تی تووشبوون و ماساچووسیتس، به ٧٢ هه‌زار و ٢٥ حاڵه‌ت دێن.