Zana Natık Kerem
18 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2020
بەغدا - AA
راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کار و پلانی حکوومەتەکەی دیاری کرد کە بەنیازە پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بکات.
مستەفا کازمی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "راوێژەکانمان لەگەڵ هێزە سیاسییەکان بەردەوامە و هەوڵدەدین لەسەر بنەمای گفتوگۆیەکی ئەرێنی، ئاستەنگەکان تێپەڕێنین".
ئەوەشی نووسیووە: "حکوومەتێکمان دەوێت کە لێهاتوو و دەستپاک بێت و بتوانێت رووبەڕووی قەیرانەکان ببێتەوە، وڵات بەرەو سەرکەتن ببات و داواکارییەکانی خەڵکێش جێبەجێ بکات".
رۆژی نۆی نیسان، سەركۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح سەرۆكی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، مستەفا كازمی بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێ راسپارد.
راسپاردنی مستەفا كازمی دوای ئەوە هات کە عەدنان زورفی رۆژی ١٦ی ئاداری رابردوو لەلایەن بەرهەم ساڵح-ەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی حكوومەت راسپێردرابوو، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردووش كشانەوەی خۆی راگەیاند.