Bahattin Gönültaş
06 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
بەرلین - AA
کۆمپانیای میشلەن-ی فەڕەنسی کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی تایەی ئۆتۆمبێل، ژمارەی کارمەندەکانی لە سێ ساڵی ئایندە کەمدەکاتەوە.
لەو بارەیەوە کۆمپانیاکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە میشلەن ئامانجیەتی لە رووی بەرهەم، دامەزراوەیی و چالاکییەکانی بەڕێوەبردنەوە بە رێژەی سەدا پێنج رکابەرییەکان زیاد بکات.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە پلانیان نییە کارگەکانیان دابخەن بەڵکو لەڕێی خانەنشینی پێشوەخت و لە کار لابردنەوە دوو هەزار و ٣٠٠ کارمەند کەمدەکەنەوە.