Rewa Mahmood Hasan
12 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2020
سلێمانی-AA
یەکەم کۆبوونەوەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە تازە هەڵبژێردراون بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکی ئەو حیزبە، لاهور شێخ جەنگی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە لە دەباشان بە ئامادەبوونی هەریەک لە لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سۆران جەمال تاهیر و گوتەبێژی یەکێتی، ئەمین بابەشێخ و لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن، ئاسۆ مامەند و لێپرسراوی مەکتەبەکانی دەرەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە و لێپرسراوی مەکتەبی ریکخستن، شاڵاو عەلی عەسکەری و لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان، بورهان سەعید سۆفی و لێپرسراوی مەکتەبی کۆمەڵایەتی، حامید حاجی غالی و لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن، لەتیف شێخ عومەر و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان، میران محەمەد و ئەندامانی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، رەفعەت عەبدوڵڵا، قادر عەزیز و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەڕێوەچوو
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، له كۆبوونهوهكهدا دوایین پێشھات و ئهگهره سیاسیهكان تاوتوێ کراوە و نهخشهڕێگه و بهرنامه و پلانی نوێی كاری رێكخراوهیی قسەی لەسەر کراوە.