ھەولێر
پەرلەمنتاری یەکێتی لە ئەنجوومەنەی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "مەسەلەی پۆستی سەرۆک کۆمار چ لەهەرێم یان لە بەغدا یەکلایی بۆتەوە هەموولایەنەکان لەسەر رەوابینینی ئەو پۆستە بۆ یەکێتی رازینن و یەکێتی لەکاتی دانوستانەکاندا کاندیدی خۆی ئاشکرا دەکا."
لە ووڵامی پرسیارێکی ئاژانسی ئانادۆڵو کە ئایا کێ ئەو پۆستە وەردەگرێ ئارێز عەبدوڵڵا گوتی: "سێ کاندید بەروونی ئاشکرا کراون، بەڵام یەكێک لەو کاندیدانە پۆستەکە وەردەگرێت و ئەو کەسەش یەکێک دەبێ، کە گشت حزبەکانی کوردستانی و عیراقی لەسەری رازی دەبن، هەر ئەو کەسە دەبێ بەسەرۆک کۆمار کە رەزامەندی زۆرینە بەدەست دەهێنێت. واتە یەکێتی رەچاوی رەزامەندی لایەنەکان دەکا."
لە بارەی ناونەهێنانی کاندیدەکەیان بەشێوەی فەرمیی ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی گوتی: "جارێ زووە بۆ ئەوەی ناوەکە بخەینەروو، دانوستانەکان هیشتا دەستیپێنەکردووە لەنێوان لایەنەکانی عێراق، کەی سوننە و شیعە کاندیدەکانیان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەروەها بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران راگەیاند و یەکلابوونەوە، ئەو کات یەکێتی کاندیدی خۆی بەفەرمیی رادەگەینێ."
ئارێز عەبدوڵڵا گوتیشی: "کورد لە بەغدا کۆمەڵیک مەرجی هەیە بۆ هەر کەسێک ببێتە سەرۆک وەزیران و دەبێ بەرنامەی روون بێ و بڕوای بە تاکڕەوییکردن نەبێ و ئەگەر زۆرە لەکاتی دانووستانەکان هەندێک گۆرانکاری لەپۆستە سیادییەکانی حکومەتی داهاتووی عێراق بێتە کایەوە بەمەجێک بەرژەوەندی گشتی لەگەڵ بێ."