Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
دانیشتنی پێنجەمی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و بە ئامادەبوونی 182 ئەندام دەستی پێ كرد.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی كارەكانی دانیشتنی چوارەمی خولی دووەمی یاسادانانی كردووەتەوە.
لە راگەیەنراوێكدا نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوە داوە كە لە دانیشتنەكەدا لە كۆی 329 ئەندام، 182 یان ئامادەبوون.
راشیگەیاندووە كە لە میانی دانیشتنەكەدا، كۆتایی بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواركردنی یاسای دادگای تاوانەكانی عێراق ژمارە (10) بۆ ساڵی 2005 هێنراوە.