Hawkar Yaseen
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٧٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٤١٥ تووشبوو، ٧٧ لە هەولێر، ٢١٣ لە سلێمانی، ٤١ لە گەرمیان، شەش کەس لە راپەڕین و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ٢٠ تووشبوو تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١٢ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٩٤ کەس، ٤٥ کەس لە دهۆک، ٢٣ کەس لە سلێمانی، ٣٣ کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجەش ١٧ کەس چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٢ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هەشت کەس لە سلێمانی، چوار کەس لە دهۆک، سێ کەس لە هەولێر، دوو کەس لە گەرمیان، سێ کەس لە راپەڕین و دوو کەسیش لە هەڵەبجە.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٧١٥ هەزار و ١٦٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، و لە ئەنجامدا ٨٦ هەزار و ٦٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٥٣ هەزار و ٥٧٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٠ هەزار و ٢٩٣ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و ٧٣١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.