Gamze Türkoğlu Oğuz
15 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2019
نیوده‌لهی - AA
راگه‌یه‌نراوه له ناوچه‌ی جامو كشمیری هیندستان پۆلیس هێزی له راددهبهری به‌كارهێناوه و به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی خه‌ڵكیی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
به‌پێی راپۆرتێكی یانه‌ی راگه‌یاندنی هیندستان له‌ژێر ناونیشانی "كشمیری نێو قه‌فه‌س"، ئه‌نجوومه‌نێك كه له چالاكه‌كان پێكهێنراوه و نۆ بۆ 13ی ئاب سه‌ردانی ناوچه جیاجیاكانی جامو كشمیریان كردووه و به خه‌ڵكه‌كه راگه‌یه‌نراوه كه هه‌ست به خه‌م و نیگه‌رانی و تووڕه‌یی ده‌كه‌ن و ناپاكییان به‌رامبه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه كه جگه له گوته‌بێژی كاروباری پارتی گه‌لی هیندستان لە کشمیر، ئهشوانی كومار چرونگو هیچ كه‌س له‌وانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدراوه پشتگیریی هه‌ڵگرتنی پێگه‌ی تایبه‌تی ناوچه‌كه ناكه‌ن.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه کە هێزه ئه‌منییه‌كانی هیندستان به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی خه‌ڵكی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، "له‌هه‌ر گوندێك كه سه‌ردانمان كردوون، خه‌ڵكانێك و گه‌نج و مێردمنداڵگهلێك هه‌بوون كه به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و براون. سه‌دان گه‌نج و مێردمنداڵ شه‌و له‌نێو جێگه‌دا براون. تاكه ئامانجی ئه‌م فشارانه بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندنه".
راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هێزه ئه‌منییه‌كان هێزی له راده‌به‌ده‌ریان به‌كارهێناوه و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه "نۆی ئاب له سریناگار نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا. هێزه ئه‌منییه‌كان به گوللـه‌ی پلاستیكی به‌رپه‌رچی خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه. چه‌ندین كه‌س برینداربوون".