Eşref Musa,Burak Karacaoğlu
15 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2019
ئیدلب - AA
له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی چڕی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیای هاوده‌ستی بۆسەر ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، 10 كه‌سی مەدەنی کوژران.
هێرشی رژێم و هاوده‌سته‌كانی بۆسه‌ر شارۆچكه‌كانی خان شه‌یخون و مه‌عەرەت نو‌عمان، ناحیه‌ی بدهما، گونده‌كانی مهریتهرمه و مهددایا، له‌گه‌ڵ شارۆچكه‌كانی كه‌فر زیتا و لاتهمینە و گوندی لاتمین باكووری حه‌ما به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی ئیدلب، مستەفا حاج یوسف له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو گوتی: "شه‌وی رابردوو هێرشه ئاسمانییه‌كان توندتر بوون. له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێم و هاودهستهكانیدا، 10 كه‌سی مەدەنی کوژراون".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له خانه‌ی چاودێریی فڕۆكه‌ی ئۆپۆزسیۆن وه‌رگیراوه، شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستییان له گوندی ماریتهرمه كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا، سێ كه‌سی مەدەنی كه یه‌كێكیان پاسه‌وانی بنكه‌كه و دوانیان كارمه‌ندی ته‌ندروستی بوون کوژراون.