Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
لە هیندستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٧٤ كه‌سی دیكه بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بڵاوی کردەوە کە كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٨٤ هه‌زار و ٣٧٢ كه‌س.
هاوکات ٩٦ هەزار و ٤٢٤ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، پێنج ملیۆن و ٢١٤ هه‌زار و ٦٧٧ كه‌س.
لە هیندستان کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن کەسە، تا ئێستا چوار ملیۆن و ١١٢ هه‌زار و ٥٥١ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان کە لەنێو وڵاتانی جیهاندا رۆژانە زۆرترین حاڵەتی توشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاکەتۆمار دەکات لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتاکە ریزبەندی دووەم و لە رووی تۆمارکردنی حەڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە پەتاکە ریزبەندی سێهەمی گرتووە.
- بەڕازیل
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٢٩ كه‌سی دیكه به په‌تای کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و، كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣٤ هه‌زار و ٩٣٥ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٣٦ هه‌زار و ٣٠٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٤٥٥ هه‌زار و ٣٨٦ كه‌س.
هه‌روه‌ها له سەرانسەری به‌ڕازیل سێ ملیۆن و ٧٥٣ هه‌زار و ٨٢ توشبوو په‌تاكهیان تێپەڕاندووە و چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، لە پاش ئەمریکا و هیندستان ریزبەندی سێهەمی گرتووە لەڕووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتاکە.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك، له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٠١ كه‌سی دیكه به‌هۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٢ هه‌زار و ١٧٩ كه‌س.
هاوكات سێ هه‌زار و ١٨٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٦٨٤ هه‌زار و ١١٣ حاڵه‌ت.
لە سەرانسەری مەکسیک تا ئەمڕۆ، ٤٨٨ هەزار ٤١٦ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای کۆرۆنا لە مەکسیک له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاردا.
هەروەها بۆ یه‌كه‌مجار له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له مەکسیک له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن