New York
نیویۆرک - AA
لە خۆپیشاندانەکانی شاری نیویۆرک-ی ئەمریکا بۆ لابردنی دەزگای پاراستنی کۆچبەری و گومرگ، ٢٠ خۆپیشاندەر دەستبەسەر کران.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە خۆپیشاندەران بۆ ئیدانە کردنی ئەو رەفتارانەی لەگەڵ کۆچبەرە دەستبەسەرکراوەکاندا ئەنجامدراون، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
دواتر هێزەکانی پۆلیس هەوڵی بڵاوەپێکردنی گردبوونەوەکەیان دا، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی پێکداهەڵپژان لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرەکان و ٢٠ خۆپیشاندەر دەستبەسەر کران.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، گروپی "دەزگای پاراستنی کۆچبەری و گومرگ دابخەن" پێشتر بۆ ئیدانە کردنی سیاسەتی دەستگیر کردنی ئەو کۆچبەرانەی بەڵگەنامەیان نییە و جیاکردنەوەی منداڵی کۆچبەران لە خێزانەکانیان چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجامدابوو.