جيهان, ئابووری

پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا دوای سەردانەکەی سوودانی بۆ واشنتۆن و ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم

Zana Natık Kerem  | 17.04.2024 - نوێکردنەوە : 17.04.2024
پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا دوای سەردانەکەی سوودانی بۆ واشنتۆن و ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم

Arbil

ھەولێر ــ AA

سوودانی بە جانتایەکی پڕ لە پرسی گرنگ، لەسەردانەکەی بۆ واشنتۆن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکای گفتوگۆی کردووە، لەنێویاندا پرسی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان-عێراق، داھاتووی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی، ھەروەھا پرسەکانی وزە و ئابووری.

ڕۆژی ١٥ ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لەسەردانەکەی بۆ واشنتۆن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کۆبووەوە.

یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، باس لە پەیوەندییەکانی داھاتووی نێوان عێراق و ئەمریکا کرا و لەوبارەیەوە محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە رێککەوتننامەی ستراتیژی، نەخشەرێگایەکە بۆ پەیوەندییەکانی داھاتووی عێراق و ئەمریکا.

ــ "پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەمریکا گۆڕانکارییان بەسەردا دێت"

شرۆڤەکاری سیاسی، عەلی بەیدار پێیوایە دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ واشنتۆن، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەمریکا گۆڕانکارییان بەسەردا.

عەلی بەیدار بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ واشنتۆن، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەمریکا گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و دەچێنە قۆناغێکی نوێیەوە کە تیایدا گرنگی بە لایەنەکانی گەشەپێدان و وەبەرھێنان دەدەرێت، ئەوەش پێچەوانەی حکوومەتەکانی پێشووی عێراق، کە لە پەیوەندیی بەغدا لەگەڵ واشنتۆن، تەنھا گرنگیان بە لایەنی ئەمنی داوە".

گوتیشی: "ئەمڕۆ عێراق ھەوڵدەدات لە کەرتەکانی وزە، ئابووری، فێرکردن و ڕۆشنبیری، ھاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا هەبێت کە ئەوەش وا دەکات عێراق لە زۆرێک لە ناکۆکییە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دوور بکەوێتەوە".

شرۆڤەکاری سیاسی، عەلی بەیدار لە لێداونێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ واشنتۆن، پەیوەندی عێراق لەگەڵ ئەمریکا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەچێتە قۆناغی نوێیەوە کە تیایدا گرنگی بە لایەنەکانی گەشەپێدان و وەبەرھێنان دەدەرێت، ئەوەش پێچەوانەی حکوومەتەکانی پێشووی عێراق کە، لە پەیوەندیی بەغدا لەگەڵ واشنتۆن، تەنھا گرنگیان بە لایەنی ئەمنی داوە".

ھاوکات محەمەد شیاع سوودانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ئەنجامدا.

ئەوەی زاندراوە لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، زیاتر جەخت لە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم کراوەتەوە.

ئەمریکا ھەوڵدەدات، لەوە زیاتر ھەناردکردنەوە نەوتی ھەرێمی کوردستان-عێراق دوانەکەوێت و ئەو پرسە لەنێوان ھەولێر و بەغدا، چارەسەر بکرێت.

دیلان غەفور سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەندامی ئەنجوومەنی عێراق کە لە کۆبوونەوەکەی محەمەد شیاع سوودانی و ئەنتۆنی بلینکن بەشداربووم بە ڕۆژنامەوانانی راگەیاندووە: "لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای دەست پێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان کردووە".

بە گوتەی دیلان غەفور لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە کە لە ڕێگای ھەموارکردنی یاسای بوودجەی گشتیی عێراق، یان ھەموارکردنی گرێبەستەکانی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ھەوڵی چارەسەری کێشەی ڕاگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەدەن.

ھەروەھا لەچوارچێوەی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، لیژنەی باڵای ھەماھەنگی ھاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا کۆبووەوە.

لەوبارەیەوە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووە، ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، تاوتوێ کراوە.

سەفین دزەیی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا، ئاشکرای کردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، جەختی لە گرنگی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق و تورکیا کراوەتەوە.

لە ٢٥ی ئاداری ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیا وەستاوە و، بەمھۆیەوە کارەکانی بەشێک لە کۆمپانیاکانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان-عێراق ڕاگیراوە.

ھاوکات لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٣دا، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، مەسرور بارزانی لە بەغدا، رێککەوتنێک لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم واژووکرا، بەڵام ھێشتا ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دەستی پێ نەکردووەتەوە.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان-عێراق ڕایگەیاندبوو کە بەھۆی ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمەوە تا ئێستا، ١٤ ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın