Zeynep Katre Oran
30 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2024
نیویۆرک|ئەنقەرە - AA
گرووپێک لە خوێندکارانی پشتیوانکاری فەڵەستین لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە شاری نیویۆرک، دوای ئەوەی لە دانوستانیاندا لەگەڵ ئیدارەی زانکۆکە نەگەیشتنە ڕێککەوتن، چوونە بینای هامڵتن هۆڵ لە کەمپی زانکۆکەدا.
ئیدارەی زانکۆکە سزای لێپرسینەوە و دوورخستنەوە بەسەر ئەو خوێندکارانەدا سەپاند کە ئەو گۆڕەپانەی کەمپەکە بەئامانجی هاوئاهەنگ بوون لەگەڵ فەڵەستین پێکهێنرابوو، چۆڵ نەکرد.
گروپێک لە خوێندکاران، کاتەکانی نیوەشەو بەکاتی ناوخۆ، چوونە بینای مێژوویی هامڵتن هۆڵ لە کەمپی زانکۆکەدا.
بەپێی هەواڵێکی نیویۆرک تایمز، خوێندکارەکان کە ژمارەیان دەیان کەس تێپەڕناکات، دەروازەی چوونە ژوورەوەی هۆڵەکەیان داخستووە و هوتافی "فەڵەستینی ئازاد" دەڵێنەوە.
