Washington DC
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییانەی لەگەڵ سەرکردەکانی میسر و قەتەر ئەنجامیدا، داوای لێکردن کاریگەرییەکانیان لەسەر حەماس بەکاربهێنن بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێک لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان.
بەپێی ڕاگەیاندراوی کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا بایدن بە جیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی و میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەنجامداوە.
لە هەردوو پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا بایدن بە شێوەیەکی گشتگیر تاوتوێی پرۆسەی پەیوەست بە گفتوگۆکانی ئاگربەستی کردووە کە لە ئێستادا لەسەر مێزی گفتوگۆیە و میسر و قەتەر بەشدارن تیایدا و، سوپاسی سیسی و شێخ تەمیم کردووە بۆ هەوڵەکانیان لەو بارەیەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن