جيهان

"پێنج یەکەی سەربازیی ئیسرائیل پێشێلکاری گەورەی مافەکانی مرۆڤیان ئەنجامداوە"

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "بەر لەوەی شەڕی سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو دەستی پێ بکات، پێنج یەکەی سەربازیی ئیسرائیل پێشێلکاری گەورەی مافەکانی مرۆڤیان ئەنجامداوە".

Raşa Evrensel, Rabia İclal Turan  | 30.04.2024 - نوێکردنەوە : 01.05.2024
"پێنج یەکەی سەربازیی ئیسرائیل پێشێلکاری گەورەی مافەکانی مرۆڤیان ئەنجامداوە"

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەر لەوەی شەڕی سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو دەستی پێ بکات، پێنج یەکەی سەربازیی ئیسرائیل پێشێلکاری گەورەی مافەکانی مرۆڤیان ئەنجامداوە.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڤێدانت پاتێل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوەدا کە بەر لە دەست پێ کردنی شەڕی سەر کەرتی غەززە، پێنج یەکەی سەربازیی ئیسرائیل پێشێلکاری گەورەی مافەکانی مرۆڤیان ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاند کە یەکەی سەربازییەکانی ئیسرائیل بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵەیان لەگەڵ پێشێلکارییەکاندا کردووە و گوتی: "ھەموو ڕووداوەکان پێش ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ڕوویانداوە و ھیچیان لە کەرتی غەززە ڕوویان نەداوە".

باسی لەوەشکرد کە چارەسەرکردنی پێشێلکارییەکان ھاوتایە لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا چاوەڕان دەکات کە ھاوبەشەکانی ئەنجامی بدەن.

گوتیشی: "ئێمە بەردەوامین لە گفتوگۆ و ڕاوێژکردن لەگەڵ حکوومەتی ئیسرائیل، چونکە زانیاری زیاتری لەبارەی ئەو پێنج یەکە سەربازییەی پێشکەش کردووە".

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمریکا لەوە دڵنیا بووەتەوە لەوەی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل، لەلایەن چوار یەکەى سەربازیی ئیسرائیلەوە چارەسەر کراون، بەڵام پرۆسەی پەیوەندیدار بە یەکە سەربازییەکەی ديكە ھێشتا بەردەوامە.

ڤێدانت پاتێللە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە دوو ڕوویی لە ڕێوشوێنەکانی ئەمریکا بەرامبەر ئیسرائیلدا ھەیە، ڕایگەیاند کە ھیچ شتێک بە ناوی "مامەڵەی تایبەت" یان "دوو ڕوویی" نییە، پێوەرەکان بە شێوەیەکی بەردەوام بەسەر ھەموو وڵاتاندا جێبەجێ دەکرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın