Irmak Akcan
15 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2024
مۆسکۆ - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر پاکێجێکی پشتیوانی سەربازیی دەرەکی مەودا مامناوەند و درێژ بەبڕی دوو ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا.
لە میانی سەردانکردنی ئۆکراینادا، بلینکن باسی لە پشتیوانییەکان بۆ کیێڤ کرد.
بلینکن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا بەبڕی دوو ملیار دۆلاری دیکە پشتیوانی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بلینکن، ئاماژەی بەوەیش کرد کە کارکردن لەسەر ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە و، لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ئەم رێککەوتنە تەواو دەبێت.