Utku Şimşek
16 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی (میت)، لەچالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە/کەجەکە، ئەحمەد بایار و ئەحمەد ئیبراهیم ئەحمەد-ی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی خواکورک ڕاگەیاند، کە لە ئامادەکارییدا بوون بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، میت بۆی دەرکەوتووە کە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی ئەحمەد بایار کە ناوە نهێنییەکەی "توفان کۆچەر" و ئەحمەد ئیبراهیم ئەحمەد کە ناوە نهێنییەکەی "مەروان زێرەڤان"ە، فەرمانیان پێکراوە دزە بکەنە ناوچەی بنکەی سەربازیی سوپای تورکیاوە.
لەسەر ئەو زانیاریە هەواڵگرییە، میت لە ناوچەی خواکورک ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا و، تیرۆریستان بایار و ئەحمەدی لەچالاکی خست کە لە ئامادەکارییدابوون بۆ ئەنجامدانی کردە تیرۆریستییەکە.
تیرۆریست بایار، لە ساڵی ٢٠١٢دا پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە کردووە و، لە ساڵانی ڕابردوودا لە سووریا چالاکی ئەنجامداوە و، پاسەوانی تیرۆریستە باڵاکانی کردووە، هەروەها تیررۆریست ئەحمەد کە ناوە نهێنییەکەی "مەروان زێرەڤان"ە و بەڕەگەز سوورییە، لە ساڵی ٢٠١٤دا لە قەندیل مەشق و ڕاهێنانی لەسەر کردەی تیرۆریستیی وەرگرتووە.