Aşkın Kıyağan
15 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2024
براتیسلاڤا - AA
سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا ڕۆبێرت فیکۆ لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە ناحیەی هاندلۆڤای وڵاتەکە بەڕێوەچوو، لە هێرشێکی چەکدارییدا برینداربوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. ئەنجامدەری هێرشەکەش دەستگیرکرا.
ئاژانسی هەواڵی سلۆڤاکیا (TARS)، بڵاویکردەوە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە خانەی ڕۆشنبیری لە ناحیەی هاندلۆڤا لە ناوچەی ترێنسین، تەقە لە بیناکە کراوە.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا فیکۆ بریندار بوو، کە سێ خولە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکە بەڕێوەدەبات و، پاش هێرشەکەش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاوکات ئاماژە بەوە کرا کە هێزە ئەمنییەکان ئەنجامدەری هێرشەکەیان دەستگیرکردووە.