Muhammet Ali Kemal
30 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2017
کیوبیک- AA
لەهێرشێکی چەکدارییدا بۆ سەر مزگەوتێک لە ویلایەتی کیوبیکی کەنەدا، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 5 کەس کوژران.
لەکیوبیک سیتی ناوەندی پارێزگای کیوبیکی کەنەدا 3 کەسی چەکدار کە تا ئێستا ناسنامەیان نەزاندراوە، لەکاتی بەڕێوەچوونی نوێژی خەوتناندا، هێرشیان کردە سەر 'ناوەندی کولتووریی ئیسلامیی کیوبیک سیتی' کە هاوکات وەک مزگەوت بەکاردەهێنرێت.
بەپێی لێدوانی شایەتحاڵەکان بۆ میدیای کەنەدی، هێرشەکە لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە 40 کەس بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژی خەوتنان لە مزگەوتەکە بوون.
لەدوای رووداوەکەش ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و تیمی پۆلیس رەوانەی ئەو ناوچەیە کران کە 'ناوەندی کولتووریی ئیسلامیی کیوبیک سیتی' لێیە.
چاوەڕوان دەکرێت لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانییان لەدەستداوە، روونکردنەوە بدەن و نیگەرانیی ئەوە لەئارادایە کە ژمارەی کوژراوەکان روو لە زیادبوون بکات.