Rewa Mahmut Hasan
29 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ-AA
هەریەک لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی تورکیا ئیبراهیم تاتڵیسەس، یاڤوز بینگۆل، مستەفا چەچەلی بەشداریان کرد لە کەمپینی پشتگیریکردنی ریفراندۆمی دەستووری وڵاتەکەیان لەژێر ناوی "بەڵێ بۆ تورکیایەکی بەهێز".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا، ئیبراهیم تاتڵیسەس بڵاوی کردۆتەوە "کوڕی خۆم ئیدۆ، برای خۆشەویستم حەسەن دۆغان، بانگەوازەکەتانم وەرگرت. منیش بەشداردەبم بۆ تورکیایەکی بەهێز. ئەی تۆ سیبەل جان-م؟".
یاڤوز بینگۆلی مەقامبێژ یەکێکی ترە لەو هونەرمەندانەی بەشدارە لە کەمپینەکەدا و لە پەیامێکی دەنگیدا پشتگیری خۆی دەربڕیوە و دوای ئەوەی ئەگەمەن باغش یەکێک لە وەزیرەکانی پێشووی تورکیا، پەیامی ئاراستەکردبوو ئەویش وەڵام دەداتەوە و دەڵێت "بۆ ئاشتی و برایەتی و پێکەوەیی، وەک رێزێک بۆ بیروڕا جیاوازەکانمان دەڵێم بەڵێ بۆ تورکیا".