عێراق

سوودانی: "لە ماوەی شەش مانگدا لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قورنە دەست بە بەرھەمێھنانی غاز دەکریت"

- سەرۆکوەزیرانی عێراق، شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەیەکدا کە تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر پلانەکانی وەزارەتی کارەبا و دۆسیەی ستراتیژی نیشتمانی بۆ وزە ئەنجامدرا، ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەش مانگدا لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قورنە دەست بە بەرھەمێھنانی غاز دەکریت.

Zana Natık Kerem  | 29.04.2024 - نوێکردنەوە : 29.04.2024
سوودانی: "لە ماوەی شەش مانگدا لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قورنە دەست بە بەرھەمێھنانی غاز دەکریت"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی فەرمانی کرد، تمێکی شارەزا و پسپۆر لە چوار وەزارەت بە ئامانجی پێداچوونە بە دۆسیەی وزە، پێکبھێندرێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی بە ئامادەبوونی وەزیرانی کارەبا و نەوت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانەکانی وەزارەتی کارەبا و دۆسیەی ستراتیژی نیشتمانی بۆ وزە، ئەنجامدراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی فەرمانی کردووە تیمێکی پسپۆڕ لە وەزارەتەکانی پلاندانان، کارەبا، نەوت و دارایی و دەستەی ڕاوێژکاران پێکبھێندرێت، بە ئامانجی ئەوەی بەپەلە بکرێت لە نوێکردنەوەی ستراتیژی نیشتمانی بۆ وزەی یەکخراو لەسەر بنەمای پێداچوونەوە بە دۆسیەی وزە و دابینکردنی پێویستییەکانی عێراق لە وزەی بەرھەمھێنراو و وزەی سووتەمەنی، ھاوکات داواشی کردووە کە دڵنیایی بدرێت لە خەرجی بوودجە بۆ جێبەجێکردنی کردنی پڕۆژەکانی وزە.

باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی جەختی کردووەتەوە لە پێویستی ڕەچاوکردنی نوێکردنەوەی ستراتیژی یەکخستنی پڕۆژەکانی وزە، بەجۆرێک کە غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا دابین بکڕیت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیشی کردووەتەوە لەسەر گرنگی لەبەرچاوگرتنی ئەو ستراتیژییەی کە دەبێت دەوڵەت بیگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی بارگرانییەکانی دۆسیەی وزە لەسەر بوودجەی گشتی و داواشی لە تیمی پەیوەندیدار کردووە ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بکات بۆ نوێکردنەوەی ستراتیژییەکە دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی شەش مانگدا لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قورنە (پارێزگای بەسرە) دەست بە بەرھەمێھنانی غاز دەکریت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın