Büşra Selvi Öğütcen
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
لە هیندستان له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٤٠ كه‌س بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، به گیانله‌ده‌ستدانی ٩٤٠ كه‌سی دیکە كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠١ هه‌زار و ٧٨٢ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٧٥ هه‌زار و ٨٢٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، شه‌ش ملیۆن و ٥٤٩ هه‌زار و ٣٧٣ كه‌س.
تا ئێستا له هیندستان پێنج ملیۆن و ٥٠٩ هه‌زار و ٩٦٦ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی دووه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19).