Büşra Selvi Öğütcen,Gökhan Varan
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەرتاسەری جیھاندا، نزیکبووەتەوە لە ٣٥ ملیۆن و ١٤٠ هەزار.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری "Worldometer" لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیھان بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەسەرتاسەری جیھان، گەیشتووەتە ٣٥ ملیۆن و ١٣٩ هەزار و ٦٩٩ کەس.
تا ئێستاش یەک ملیۆن و ٣٨ هەزار و ٢١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەشەوە ٢٦ ملیۆن و ١٢٨ هەزار و ٤١٠ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و چارەسەری حەوت ملیۆن و ٩٧٣ هەزار و ٢٦٨ توشبووی دیکەش بەردەوامە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا کە زۆرترین رێژەی حاڵەتەکانی تیادا تۆمارکراوە کە حەوت ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار و ٨٤٦ کەسن و ٢١٤ هەزار و ٢٧٧ کەسی تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.