Tuğçenur Yılmaz,Zuhal Demirci,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2019
بوخاریست/ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، له‌باره‌ی داننانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڤێنیزوێلا خوان گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆكی كاتی رایگه‌یاند، "ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیی به‌م جۆره ته‌ندروست نییه و كێشه‌كان چاره‌سه‌رناکات. كێشه‌كه قووڵتریش ده‌كاته‌وه. خودا نه‌كات، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و وڵاته به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ ببات."
چاوش‌ئۆغڵو وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دایه‌وه.
له‌باره‌ی داننانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڤێنیزوێلا خوان گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆكی كاتی، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، "ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیی به‌م جۆره ته‌ندروست نییه و كێشه‌كان چاره‌سه‌رناکات. كێشه‌كه قووڵتریش ده‌كاته‌وه. خودا نه‌كات، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و وڵاته به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ ببات".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكرده‌وه كه پێویسته ئه‌و وڵاتانه له‌جێی لایه‌نگریكردن، هانی دیالۆگ بده‌ن له ڤێنیزوێلا و رایگه‌یاند، توركیا ئه‌م بڕیارانه به دروست نازانێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه مادورۆ به‌هه‌ڵبژاردن هاتۆته سه‌ركار، بۆیه با كه‌س بێڕێزی به ئیراده‌ی گه‌لی ڤێنیزوێلا نه‌كات.
له‌باره‌ی دانانی میكانیزمێك له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیاوه به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له ئه‌نجامدانی چالاكی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "له‌و باوه‌ڕه داین له رێگای دیالۆگ و هه‌ماهه‌نگی ده‌تواندرێت ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن. ئه‌و سزایانه‌ی له‌باره‌ی بازرگانییه‌وه داندراون ته‌نها زیان به ئێران ناگه‌یه‌نن به‌ڵكو زیان به ژماره‌یه‌كی زۆر وڵات له جیهان له نێویاندا وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ژاپۆن ده‌گه‌یه‌نن. بۆیه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به باش ده‌زانین".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به پێویستی زانی ئه‌مریكا له‌و بڕیارانه‌ی بۆ سزادانی ئێران داویه‌تی پاشگه‌ز ببێته‌وه و ئه‌وان له دژی سزای به‌مجۆره‌ن جا بۆ سه‌ر هه‌ر وڵاتێك بێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ناوهندمهودای ئه‌تۆمی هێزه‌كانیش له نێوان رووسیا و ئه‌مریكا چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان وه‌ك هاوبه‌شی ناتۆ پشتگیری له سیاسه‌تی ناتۆ ده‌كه‌ن.