Merve Özlem Çakır,Göksel Yıldırım,Mohammed Baqi Hussein
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
دانیشتوانی توركیا له‌ساڵی 2018دا له‌چاو ساڵی پێشتر ملیۆنێك و 193 هه‌زار و 357 كه‌سی زیادكردووه و گه‌یشتووه‌ته 82 ملیۆن و 3 هه‌زار و 882 كه‌س.
دامه‌زراوه‌ی ئاماری توركیا داتاكانی سیستمی تۆماری دانیشتوانی بڵاوكرده‌وه.
به‌وپێیه دانیشتوانی توركیا كه له 2017دا 80 ملیۆن و 810 هه‌زار و 525 كه‌س بووه، له‌ساڵی 2018دا ملیۆنێك و 193 هه‌زار و 357 كه‌سی زیادكردووه و گه‌یشتووه‌ته 82 ملیۆن و 3 هه‌زار و 882 كه‌س.
رێژه‌ی نێرینه له دانیشتوانی توركیادا سه‌دا 50.2 (41 ملیۆن و 139 هه‌زار و 980 كه‌س) و رێژه‌ی مێینه سه‌دا 49.8 (40 ملیۆن و 863 هه‌زار و 902 كه‌س)ه.
خێرایی گه‌شه‌ی دانیشتوانی توركیا له‌ساڵی 2017دا له‌هه‌زاردا 12.4 بووه و له 2018دا ئه‌م رێژه‌یه بۆ 14.7 به‌رزبووه‌ته‌وه.
رێژه‌ی دانیشتوانی شار و شارۆچكه‌كان له 2017دا سه‌دا 92.5ی دانیشتوان بووه وله 2018دا ئه‌م رێژه‌یه بۆ سه‌دا 92.3 دابه‌زیوه و رێژه‌ی دانیشتوانی گوند و ناحیه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته سه‌دا 7.7.