Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
31 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی ناساندی ژماره‌یه‌كی دیكه له كاندیدانی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كه له ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ به‌ڕێوه‌ده‌چن له هۆڵی وه‌رزشی ئه‌نقه‌ره، كارنامه‌ی ئاك پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كان راگه‌یاند.
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌وكراوه توركیا به 'دیدێكی نوێی شارسازی' ئاشنا ده‌كه‌ن، گوتی: "به‌جۆش و خرۆشێكی نوێ و تێڕوانینێكی نوێ و له‌گه‌ڵ كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و رۆشنبیر، به‌ڵێن به گه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌ین كه شاره‌كانمان به‌ره‌و پێشتر ده‌به‌ین. به خۆبه‌كه‌مزانی، راستگۆیی و په‌رۆشه‌وه به گوتنی 'كاری نیشتمان كاری دڵه'، به گوتنی كاركردن به دڵ و گیان ده‌چینه خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان. وه‌ك چۆن له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی گشتی و خۆجێییماندا شارسازیی بێ پلانمان ریشهكێشكردووه، پلانه بێ بنه‌ما و بێكهڵكهكانیش له‌ناوده‌به‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند کە وه‌ك دیدگا بۆ پڕۆژه‌كانی دیكه‌ی وڵات، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ به‌ڵگه‌ی ستراتیجی كورتمه‌ودا، مامناوه‌ند و درێژمه‌ودا بۆ شاره‌كانی توركیا و گوتی: "سیستمێكمان بۆ چاودێریکردنی وه‌به‌رهێنان له 81 پارێزگاكه‌دا له لایه‌ن یه‌كه ناوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه پێكهێنابوو. ئه‌م سیستمه كه باوه‌ڕم وایه سوودێكی زۆری ده‌بێت له‌ڕووی ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و زانیاری و شه‌فافیه‌ته‌وه و له‌وڕێگه‌وه شارهوانییهكانیشمان پێكه‌وه گرێده‌ده‌ین. هه‌روه‌ها بۆ زیاتر له نزیكه‌وه چاودێریكردنی شاره‌وانییه‌كانی ئاك پارتی، سیستمێكی هاوشێوه له ناوه‌ندی گشتیمان ده‌خه‌ینه‌كار".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه وه‌ك ئاك پارتی تێگه‌یشتنی كاری شاره‌وانی له قۆناغی نوێ‌دا و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دراوه به گه‌ل له دووتوێی 11 ناونیشاندا پوختیان كردوونه‌ته‌وه و گوتی: "ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنین كۆبوونه‌وه‌كان و ده‌رچوونی ته‌نده‌ره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان له به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵكدا به په‌خشی راسته‌وخۆشه‌وه ئه‌نجام بدرێن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه توركیا پێویستی به سیاسه‌تی خزمه‌تكردنه نه‌ك سیاسه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن. بۆیه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان به‌مجۆره به‌ڕێوه ده‌به‌ن و گوتی: "له ٣١ی ئادار قۆناغی تێگه‌یشتنی سیاسیی نادیموكراتیانه كه له‌سێداره‌دان، لهملدان و ژه‌هراویكردن لێك ده‌ده‌نه‌وه و هاتوهاواری كوده‌تا ده‌كه‌ن كۆتایی پێ دێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌زه‌ییان به هیچ كه‌سێكدا نایه‌ته‌وه كه له شاره‌وانییه‌كان به پێچه‌وانه‌ی حه‌ق، دادپه‌روه‌ری، ویژدان و یاسا هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
له‌باره‌ی هاوپه‌یمانی جمهوریشهوه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "سازش له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی جمهور ناكه‌ین كه وه‌ك دڵنیاییده‌ری داهاتووی گه‌له‌كه‌مان و مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌یبینین".