Muhammed Ali Toruntay,Aynur Ekiz,Süleyman Tunç,Hemın Othman Mohammed
01 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی كاندیدانی پارته‌كه‌ی كه له هۆڵی وه‌رزشی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو، كاندیدانی ئاك پارتی بۆ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی قەزاكانی سەربە پارێزگای ئه‌نقه‌ره راگه‌یاند.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، مه‌همه‌ت ئۆزهاسهكی ناسێندرا كه پێشتر ناوی بیستراوه وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئاك پارتی و یه‌ك به یه‌كی كاندیدانی پارته‌كه بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه بانگكرانه سه‌ر سته‌یج كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیداره‌ی ناوخۆیی 31 ئاداردا كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كاندا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی"ئاک پارتی و مەھەپە" پشتیوانی له كاندیدانی مه‌هه‌په ده‌كه‌ن له ئه‌تیمه‌سگوت ئه‌نوه‌ر ده‌میره‌ڵ و له گۆلباشی ره‌مه‌زان شیمشه‌ك و له پۆڵاتڵی مورسه‌ل یڵدزكایا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوپاسی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌ی پارته‌كه‌ی كرد كه تا ئه‌مڕۆ كاریان كردووه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌و كه‌سانه خواست كه وه‌ك كاندید ناویان خراوه‌ته‌ڕوو.