Cemal Aşan,Ulaş Güven
01 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2019
هه‌كاری - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له ساڵی نوێ‌دا خاڵه‌كانی چاودێری له ناوچه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌ولیا ته‌په كه دوو هه‌زار و 970 مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه به‌سه‌ر كرده‌وه و وره‌ی به هێزه ئه‌منیه‌كان به‌خشی.
له‌وێ سۆیڵو و شاندی یاوه‌ری پیرۆزبایی رۆژی له‌دایكبوونیان له ملازمی یه‌كی جه‌ندرمه، ئه‌ركان ئاتامان كرد و پاشان له‌گه‌ڵ سه‌ربازان كۆبووه‌وه و وره‌ی پێدان.
سوله‌یمان سۆیڵو كاته‌كانی به‌یانی زوو به خاڵه‌كانی چاودێری ناوچه سه‌ربازییه‌كه‌دا گه‌ڕا و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌ندرمه و پۆلیسه تایبه‌تانه‌دا كرد كه ئێشكگر بوون.
دوای ژەمی به‌یانی، سۆیلو و شاندی یاوه‌ری ناوچه سه‌ربازییه‌كه‌یان جێهێشت.