Selma Kasap
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، حەوت تیرۆریست لە چالاکی خراون.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی نێوان ٢٥ی کانوونی دووەم تا ١ی شوبات ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر پێگە و حەشارگەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لە ناوچە جیاوازەکان دیاربەکر، سێرت، باتمان و شرناخ بەردەوام بووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا راشیگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، حەوت تیرۆریست لە چالاکی خراون.
راشگەیەندرا کە دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی.