Abdullah Shukur
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەتوندی ئیدانەی رەتکردنەوەی تاکلایەنەی ئیسرائیلی کرد بە درێژنەکردنەوەی ماوەی کارکردنی نێردەی نێوەدوڵەتی لە شاری خەلیل لە کەناری رۆژئاوا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "بەتوندی ئیدانەی رەتکردنەوەی تاکلایەنەی ئیسرائیل بە درێژنەکردنەوەی ماوەی کارکردنی نێردەی نێوەدوڵەتی لە شاری خەلیل لە کەناری رۆژئاوا دەکەین، چاوەڕێی کشانەوەی ئەو بڕیارە سیاسییە دەکەین".
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا بە توندی ئەو بیانووانەی ئیسرائیل لەبارەی دەرکردنی ئەم بڕیارە رەت دەکاتەوە کە گوایە نێردەی نێوەدوڵەتی لە شاری خەلیل لە دژی ئیسرائیل کار دەکات.
ھەر لە راگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەو دۆخەی بووەتە ھۆکاری دەستبەکاربوونی نێردەی نێودەوڵەتی لە ئەلخەلیل تاکو ئێستاش بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەش کوێت داوای دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات لەبارەی رەتکردنەوەی ئیسرائیل بە درێژنەکردنەوەی ماوەی کارکردنی نێردەی نێودەوڵەتی لە خەلیل.