Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له‌باره‌ی ڤێنیزوێلاوه سه‌رجه‌م یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان پێشێلكردووه و نیگه‌رانیی نیشاندا له‌وه‌ی ئه‌نجامیانداوه.
سێرگی لاڤرۆڤ دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سیێرا لیۆن كۆبووه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وەی رووسیا رایگه‌یاند، حكوومه‌تی واشنتۆن كه پشتگیریی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ڤێنیزوێلا ده‌كات، سه‌رجه‌م یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان پێشێلكردووه و گوتی: "بێگومان ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له‌باره‌ی ڤێنیزوێلاوە سه‌رجه‌م یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان پێشێلكردووه و ئێمه له‌وه‌ی ئه‌نجامیانداوه نیگه‌رانین".
سێرگی لاڤرۆڤ هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مه له‌ڕاستیدا سیاسه‌تی رووخاندنی رژێمه له ڤێنیزوێلا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له هه‌وڵی گۆڕینی رژێمدایه له ڤێنیزوێلا و دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی بۆ پشتگیریكردنی حكوومه‌تی شه‌رعیی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته نیكۆڵاس مادورۆ، هه‌موو شتێك ده‌كات.