Behlül Çetinkaya,Ramal Abdullah Mahmood
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
ئیسلام ئاباد – AA
له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر بنکەیەكی پۆلیس به چه‌ك و بۆمب له هه‌رێمی به‌لوچستان رۆژئاوای پاكستان، دوو پۆلیس کوژران و ١٩ كه‌س برینداربوون كه شه‌شیان هاووڵاتی سڤیلن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی به‌لوچستان، موحسین حه‌سه‌ن بوت به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه هێرشه‌كه له میانی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئاره‌زوومه‌ندان بۆ چوونە ریزەکانی پۆلیس له بنكه‌ی پۆلیسی شاری لۆرالای ئه‌نجام دراوه.
بوت تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له دوای هێرشه‌كه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه و دوو هێرشبه‌ریش له شوێنی رووداوه‌كه كوژراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی لۆرالای، فاهیم كاكار رایگه‌یاند له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، دوو پۆلیس کوژراون و ١٩ كه‌س برینداربوون كه برینی دووانیان سه‌خته كه شه‌شیان هاووڵاتی سڤیلن.
كاكار سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه برینی چوار له برینداره‌كان سه‌خته و به‌رده‌وامن له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی.