Emre Gürkan Abay,Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له مۆسكۆی پایته‌خت، سزادانی ڤێنیزوێلا و دانپێدانه‌نانی ئه‌مریكای به شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، نیكۆڵاس مادورۆدا هه‌ڵسه‌نگاند.
پێسكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه واشنتۆن په‌نا بۆ سزای ئابووری ده‌بات و گوتی: "پێمان وایه كه ئه‌مه كارێكی دروست نییه. ده‌بینین ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه دادپه‌روه‌رانه نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و سزایه نایاساییه، هه‌وڵێكیشه بۆ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ڤێنیزوێلا".
گوته‌بێژی كرملین باسی له‌و هه‌نگاوانه كرد كه وڵاته‌كه‌یان ده‌یگرێته‌به‌ر به هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر ڤێنیزوێلا و گوتی: "بێگومان له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌كه‌ین. هه‌موو ئه‌و میكانیزمانه‌ی پێویستن به‌كاریان ده‌هێنین".
دمیتری پێسكۆڤ ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی بۆسه‌ر ڤێنیزوێلا به "قبوڵنه‌كراو" ناوبرد و گوتی: "ئه‌و گوتانه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، دۆخی ئێستای ڤێنیزوێلا باشتر ناكه‌ن".