Ferdi Uzun,Halil Fidan
22 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2023
ئایدن - AA
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنان لە قەزای ئەفەلەر لە پارێزگای ئایدن، دوو کەس برینداربوون.
فڕۆکەکە کە لە فڕۆکەخانەی چڵدر لە پارێزگای ئایدن دەستی بە فڕین کردووە، دوای بەرزبوونەوەی بە مەودای ٩٠٠ مەتر لە گۆڕەپانی بەرزبوونەوەی فڕۆکەخانەکە، بەهۆکارێک کە هێشتا دیار نییە کەوتووەتە خوارەوە.
لەو ڕووداوەدا، فێرکارەکە و فێرخوازەکەش بە سووکی بریندار بوون.
بریندارەکانیش بەمەبەستی چارەسەر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی عەدنان مەندەرەس لە پارێزگای ئایدن.