ئایدن
کەشتییەکی باربەری تورکیا لەکاتی گەڕانەوەی بەرەو وڵاتەکەی، لەلایەن پۆلیسی یۆنان دەستبەسەر کراوەو رێی پێنادرێ بگەڕێتەوە تورکیا.
عەبدوڵڵا گور، خاوەنی کۆمپانیای کۆشاداسی ئێکسپرێس کە سەرپەرشتی بارو گواستنەوە دەکات لەبەندەری سیسام، بۆ AA ئاشکرایکرد دەوڵەتی یۆنان داوای باج و سەرانە دەکات لەو کەشتییە بۆیە گلیان داوەتەوە، عەبدوڵڵا گوتی " ئێمە تەنیا باج و سەرانە دەدەینە حکومەتی تورکیا نەک ھیچ وڵاتێکی دیکە، بۆیە ئامادە نین باج بدەین بەحکومەتی یۆنان".
ھێشتا حکومەتی تورکیاو یۆنان لەوبارەیەوە ھیچ روونکردنەوەیەکیان بڵاو نەکردووە.