Ferdi Uzun
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
ئایدن – AA
٤٠ كۆچبه‌ری نایاسایی گه‌یه‌ندرانه وشكایی و رزگار كران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا له هه‌ردوو قه‌زای دیدم و كوشئاداسی له پارێزگای ئایدن.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان، ره‌وانه‌ی ئه‌و سنووره ئاوییانه كران له هه‌ردوو قه‌زای دیدم و كوشئاداسی كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی بینای به به‌له‌می پلاستیك ویستبوویان بپه‌ڕنه‌وه بۆ یۆنان.
تیمه‌كان توانییان هه‌ر ٤٠ كۆچبه‌ره نایاسایییهكه رزگار بكه‌ن و بیانگه‌یه‌ننه وشكانی.
ئه‌م ٤٠ كۆچبه‌ره نایاسایییه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا، دوای راییكردنی كاره‌كانیان بۆ فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئایدن ره‌وانه كران.