Ferdi Uzun
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2020
ئایدن – AA
به ره‌چاوكردنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا گیراونه‌ته به‌رله یەکی حوزه‌یرانه‌وه كه ده‌روازه‌ی پاركی نیشتمانیی یهكاویی مه‌نده‌ره‌سی مه‌زن له نیمچه‌دوورگه‌ی دیله‌ك له شارۆچكه‌ی كوشباشی سەربە پارێزگای ئایدن كراوه‌ته‌وه تا ئێستا، یه‌ك ملیۆن و ٥٠ هه‌زار كه‌س سه‌ردانیان كردووه.
ئه‌م پاركه نیشتمانییه كه به سروشته دڵڕفێنه‌كه‌ی پێشوازی له خه‌ڵك ده‌كات، ساڵانه ملیۆنەها گه‌شتیاری بیانی و ناوخۆیی رووی تێ ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاركی نیشتمانیی یهكاویی مه‌نده‌ره‌سی مه‌زن، كۆرای ئاشك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵّوی راگه‌یاند كه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه دره‌نگ ده‌روازه‌كانیان به رووی گه‌شتیاراندا كردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له میانی چوار مانگدا، یه‌ك ملیۆن و ٥٠ هه‌زار كه‌س سه‌ردانی پاركه‌كه‌یان كردووه.
کۆرای ئاشك به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له كۆی ٨٠٤ گژوگیای جۆراوجۆری ناوچه‌كه ٣٣یان تایبه‌تن به‌و ناوچه‌یه، گوتی: "له پاركه نیشتمانییهكهماندا، ٣٧ شیرده‌ر، ٤٥ وشكاوی و ٢٥٦ جۆر باڵنده ده‌بیندرێن".
خه‌نده باشار كه یه‌كێكه له‌و گه‌شتیارانه‌ی له ئیستانبوڵه‌وه هاتووه، گوتی: "هاتنه ناو سروشت زۆر خۆش و چێژبه‌خشه. شوێنی هێنده خۆش ژماره‌یان كه‌مه. بینینی سه‌وزایی سروشت و شینایی ده‌ریا به‌یه‌كه‌وه، چێژێكی تایبه‌ت به مرۆڤ ده‌به‌خشێت".