Haydar Toprakçı
28 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2021
ئایدن - AA
له كه‌ناراوه‌كانی قەزای كوشئاداسی سەربە پارێزگای ئایدن باشووری خۆرئاوای توركیا، ٣٢ كۆچبه‌ر کە لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا بوون و چوار کۆچبەریش كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه بەزۆرەملێ گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، رزگاركران.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە دوای گه‌شتنی هه‌واڵی بوونی ژمارەیەک كۆچبه‌ر له‌ناو به‌له‌می لاستیكیدا له كه‌ناراوه‌كانی سەربە قەزاکە، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ت كرد.
سەرەتا تیمه‌كان چوار کۆچبەریان رزگارکرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه بەزۆرەملێ گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
دواتر تیمەکان گرووپێک لە کۆچبەرانیان رزگار کرد کە پێکهاتبوون لە ٣٢ کەس و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
دوای كاره‌كانی ئاسایش، كۆچبه‌ره‌كان كه كه‌سانی بیانیی بوون ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچی پارێزگاكه كران.