Mohammed Baqi Hussein
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌ثینا - AA
دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا ئه‌نجامدرا سه‌باره‌ت به كۆچبه‌ران، بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌ی كۆچبه‌ران له دوورگه‌كانی یۆنان 15 هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كانی یۆنان، به‌گه‌یشتنی 143 كۆچبه‌ری نایاسایی دیكه به دوورگه‌كان له 24 كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی كۆچبه‌ران گه‌یشتووه‌ته 15 هه‌زار و 67 كۆچبه‌ر.
گه‌یشتنی كۆچبه‌ران به یۆنان له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا له‌چاو مانگه‌كانی رابردوودا هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 232 كۆچبه‌ر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه کە توانای له‌خۆگرتنی كۆچبه‌ر له دوورگهكاندا نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه كه ئێستا تێیدایه.
هه‌فته‌ی رابردوو یۆنان به‌هۆی كێشه‌ی زۆری كۆچبه‌ران و خراپیی هه‌لومه‌رجی دوورگهكانهوه، گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ی به‌شێك له كۆچبه‌رانی دوورگه‌ی لیسبۆس بگوازنه‌وه بۆ كه‌مپه‌كانی ناو یۆنان. به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی كرداری له‌وباره‌وه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.