Necmettin Karaca
27 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2021
وان - AA
دوای ئەو شەپۆلی سەرمایەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، بەشێکی تاڤگەی مورادیە لە قەزای مورادیە سەربە پارێزگای وان بەستوویەتی.
تاڤگەکە کە هەموو وەرزێک بە دیمەنی جوانی جیاواز دەبێتەهۆی راکێشانی سەرنجی هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانیی لە وەرزی زستانیشدا بە بەستنی بەشێکی دیمەنێکی ناوازە بە ناوچەکە دەبەخشێت.
کاتێک پلەی گەرما لە شارۆچکەی مورادیە بۆ ١٨ پلەی ژێر سفر دابەزی، بەشێک لە تاڤگەی مورادیە بەستی کە لە بەرزایی ٢٠ مەترەوە ئاوی پیادا دێتە خوارەوە.
فۆتۆگرافەران و شەیدایانی سروشت کە سەردانی ناوچەکەیان کردووە، بەبێ گوێدانە سەرماوسۆڵەی ناوچەکە سەردانی تاڤگەکەیان کرد و دیمەنی جوانی تاڤگەکەیان وێنە گرت.
فۆتۆگرافەر مەتین ئاکارسو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لە وەرزەکانی بەهار و هاویندا، سەردانی تاڤگەکەی کردووە و ئارەزوومەندیش بووە لە وەرزی زستانیشدا بیبینێت.
مەتین ئاکارسو ئاماژەی بەوە کرد کە وێنەی تاڤگە بەستووەکەی گرتووە و گوتی: ''لەگەڵ هاوڕێیانماندا دەرفەتی وێنەگرتنی تاڤگەکەمان هەبوو. وێنەکان لە ئەرشیڤماندا دەمێنێتەوە. تاڤگەی مورادیە یەکێکە لەو شوێنانەی پێویستە لە سەردانی وان-دا ببینرێت''.